زیندوو ئەبمەوە، زیندوو ئەبمەوە
ئەگەر چاووم کوێربێ و لە بینینی ڕوخسارت نابینابێ
ئەگەر زمانم لاڵبێ و لەدربڕینی خۆشەویستیت بێ ئاوازبێ
ئەگەر مێشکم بوەستێ و لەدرکی نزیک بوونت بێ ئاگابێ
ئەگەر دەستم ووشک بێ و لەگرتنی دەستت بێ توانا بێ
ئەگەر قاچم شەلەلبێ ولەهەنگاو بەرەوڕووت بێ هانابێ
ئەگەر دڵم بوەستێ و لە لێدانی خۆشەویستیت بێ کاربێ
ئەوکاتە خۆشەویستیم بۆ تۆ لەگەڵ ڕۆحم تێکەڵ ئەبێ
وەک پەپوولەیەک لەدەوری دڵت ئەگەڕێ و باڵەفڕێ ئەکا
ئەگەر لەسەریشی نەنیشێتەوە
ئەوابەهەڵمژینی ڕەحیقی خۆشەویستیت
دووبارە ژیان بۆ جەستەم ئەهێنێتەوە