[electronic bass ]
هەموو ڕۆژێێ
لەبەر سەیری بتی ئەو بەژن و باڵایە
لە سەر ڕێدا
ئەوەستم من، هەتاکوو ئاوی پێم دایە
هەتاکوو ئاوی پێم دایە
بە دوو چاوێێ
کە شەوقی
چاوەڕوانی ئەیترۆکێنێ
بە دوو چاوێ
کە سڕڕی
قووڵی لاوێتی ئەدرکێنێ
قووڵی لاوێتی ئەدرکێنێ
[solo electric guitar]
سەرنجی ڕێ ئەدەم،
ڕێگا، هەموو شێوەی ئەوی تیایە
وەکوو دنیا
لەناو جوانیی ئەوا توابێتەوە، وایە
لەناو جوانیی ئەوا توابێتەوە، وایە
شنەی با،
باسی جوانیی
ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ
ئەچرپێنێ
هەموو دەرکەوتنی
شۆخێ،
دڵی من دا ئەخورپێنێ
دڵی من دا ئەخورپێنێ
بەڵام خورپەی
تەواوی دڵ
لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە
لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە
[solo keyboard]
کە سەرتاپا,
لە ئاوازی
بەهەشتی خواوە پەیدایە
بەڵێ، کاتێ
کە ئەو دەرکەوت،
ئیتر من بێ سەر و شوێنم
ئیتر من بێ سەر و شوێنم
بە تیشکی خۆری
جوانی ئەو،
بە جارێ قوڵپ ئەدا خوێنم
بە جارێ قوڵپ ئەدا خوێنم
[solo guitar]
وەکوو چۆن
نەونەمامێ،
گەردەلوول ئەیبات و ئەیهێنێ
ئەیبات و ئەیهێنێ
لەشم موچڕکی
دڵداری، وەها ناخی ئەبزوێنێ
وەها ناخی ئەبزوێنێ
ئەگەرچی
وەک خەیاڵی من
عەبا دەوری لەشی داوە
عەبا دەوری لەشی داوە
لە ئەندام و لەش و لاری
بڵند و ڕێکی ئاڵاوە
بەڵام کاتێ
بەڵام کاتێ
کە با چمکی
عەباکەی لا ئەدا، تاوێ
ئەڕێژێ پووزی نایابی،
ئەڕێژێ پووزی نایابی،
لە سیحری خوایی، لافاوێ
لە سیحری خوایی، لافاوێ
[end with choral]