[Entro]
[music, Kurdish dance music]
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بو
ما نگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەم شەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاووت
بۆ نووچ دانێ، بۆ خەونێ ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاووت
لەسەر هەوری قژی خاووت
[Music Parsian fluite]
ئەمشەو هاتووم
تروسکەی شاری یادگاری بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک دەسووتێم و دەتوێمەوە
[music solo violin]
دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەردڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تینوەکەی کڕێوە و لێزمەی بارانم
دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەوکەسەم تا دوێنێ بو
لەناو گەرووی ڕووناکیدا دەتشاردمەوە
لەناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە
[music solo Spanish Guitar]
کات لەژێر باڵی ئاسماندا
خەریکە باوێشک ئەیات
شوێن قولەڕەشێکی کپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
شتێک نیە شیرینتربێ
لەخشپەی پێ و چرپەی چپە
[ music solo clarinet ]
دەرگەکەتم لێ بکەوە
کفت و ماندووی ڕێگەی دوورم
وەکوو جاران
کەمێک لات ئەمێنمەوە و ڕادەبووم
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بەتاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دار و بەردی بەردەرگەتان هاتنە تکا
دە بیکەرەوە