[Music]
[Lyrics]
گایەک لە ئاسمان ناوی پەروینە
گایەکیش کۆڵەکەی ژێری زەمینە
بەچاووی ووردەوە سەرنجێ بدە
ما بەینی دووگا کەرگەل ببینە
کەر گەل ببینە
[Music Solo parsian flute ]
لە دڵتا داری خەفەت مەڕوێنە
کتێبی عیشق و هۆنراوە بخوێنە
مەی بنۆشە ، پیاڵەی پیابە
بەپیاڵەی مەی ڕیشەی دەربێنە
ڕیشەی دەربێنە
[Music solo flute]
هاوڕێ قەت خەمی بەیانی مەخۆ
بەم تۆزە عومرە مەبە دەستخەڕۆ
ئەوانەی ئەژین پتر لە سەد ساڵ
وەک یەکەن لای من کۆتاییان ژێر گڵە
کۆتاییان ژێر گڵە
[Music solo piano]
ئەوەی لە دونیا لەتێ نانی بوو
کەلاوە کۆنێ ئارامگای بوو
نۆکەری کەس نەبێ و کەس نۆکەری نەبێ
هەرئەو ژیاوە و هەر ئەو ژیانی بووە
هەر ئەو ژیانی بووە
[Music solo electric guitar ]
با موڵکی تۆ بێ میسر و ڕۆم و چین
لەژێر پێتابێ سارای سەرزەمین
بەشی من و تۆ هەر وەک و یەکە
دەگەز کفنە و یەک دوو گەز زەمین
هەر دوو گەز زەمین
[Music solo geoup ]
[End ]