کۆیە شارە شارۆچکە نییە
کۆییەك بە کۆیە بڵێ شارۆچکە
پێی بڵێ بارگەی با تێک نێ و کۆچکا
چونکە کەوای گۆت
بەبێ سێ و دوو
نا شارەزایە لە ئاستەی مێژوو
کۆیە شارەێکی زیندووە کۆنە
لەناو شارانا مێژووەکەی ڕۆنە
بە فەرمانەکەی حاجیەکەی خۆمان
لە کۆ هەڵدەدرێ ئاڵای کوردستان
گەورەیە بە کەس بچووک ناکرێتەوە
بشکەوێ هەڵدەستێتەوە