ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران
بۆ سەوزەزاری ڕوخساری یاران
سەیرانگای منە ئەمڕۆ ئەم سەوزە
بۆ سەوزەی ئێمە کێ دێتە سەیران؟
سەوزە گیای تازەی لێوی باهاران
سروچکە ئەدەن دەمی نەوبەهار
نامەردت نەکەن سەرنجێ بدەن
نیشانت ئەدا تازە خەتی یار
لەهۆشیاریما شادیم مەحاڵە
وەک لە مەستیما عەقڵم بەتاڵە
حاڵێکە بەینی مەستی و هوشیاری
بەندەی ئەوکەسەم ئەو حاڵەی حاڵە
ئەی دڵ زەمانە غەمی لێت ئەوێ
گیانی شیرینت دەرئەچێ شەوێ
خۆش بژی ئەمڕۆ لە سەوزەزارا
بەرلەوە سەوزەی خاکت سەرکەوێ
بەهەوری نەورۆز گوڵ چاوی شۆریا
تۆو ،پیاڵە ،شەراب، دامێنی چیا
ئەمڕۆ تێر سەیری سەوزەگیا بکە
سبەینێ لە خاکت سەوز ئەبێ گیا