چاوەڕێم کردی هەر بێیت و نەهاتی
هەتا بۆ خەویشم بەمیوانی نەهاتی
ئاخ لە دڵی خەمبارم، لە دوری تۆ لاوازم
ماوەیەکی زۆرە بە بینینت، ئاواتەخوازم
ڕۆژگار دێت و دەڕوا لە خوونچەی تەمەنم ئەبا
هەموو ڕۆژێ لەتەمەنم بەبێ تۆ بە با ئەڕوا
ئاخ لە دڵی خەمبارم، لەدووری تۆ لاوازم
ماوەیەکی زۆرە بۆ بینینت، ئاواتەخوازم
جارێکی تر بێمەوە لە قەفەزی دڵم دیلت ئەکەم
شەوو ڕۆژ هۆنراوەی خۆشویستیت بۆ چڕ ئەکەم
ئاخ لە دڵی خەمبارم، لەدووری تۆ لاوازم
ماوەیەکی زۆرە بە بینینت، ئاواتەخوازم