خەمو خەفەت دایان گرتووم
ئاە و ناڵەم ئەگاتە گەردوون
لەدووری تۆ ئازیزم
لە دووری تۆ، لە دووری تۆ
هەموو عالەم بێئاگان لێم
بۆ چارەسەریم بێ باکن لێم
هیچ کەسێ لێم ناپرسێ
حاڵی من بۆ تۆ بنووسێ
لە دووری تۆ ، لە دووری تۆ
زەمانە دووری خستومەتەوە
لەپەلوپۆی خستومەتەوە
گەربەیەکتر شاد بووینەوە
مەگەر مردن جایامن کاتەوە
لەدووری تۆ ،لە دووری تۆ