[Entro][female voice]
گەردەلوول
هەناسەم گەردەلوولە
[music solo with flute]
[female voice]
هەناسەی گەرمم گەردەلوولە
حەوت هەزار میل دەبڕێو
سەرلێشێواوە
بەهیچ شتێ جێ بەخۆی
ناگرێ
[music solo violin]
[female voice]
ووتم هەی گەردەلوول بەرەو
کوێ
ووتی بەرەو جێی یارم
بەرەو موسڵی نازدارم
بەرو ئامێزی گەرمی یارم
[music solo electric keyboard]
[female voice]
ووتم هەی گەردەلوول
ئامانەتی تۆ و یارم
ووتی ئەبمە شنەی شەماڵ
بەرەو ڕووی یاری نازدار
ووتم پێ بڵێ من ئەبمە
قوربانی
برژانەکانی
[ music solo Spanish guitar, male deep voice ]
[male voice]
گەردەلوولێک هات زۆر لە دوورەوە
ئەیهاژان ئەینەڕان بە چاووی سوورەوە
هیچ خۆی پێ نەئەگیرا لەبەر دەمیا
هەتا چیاکانیش خۆیان لە ئەدا لە سەر ڕێیا
[music solo electric keyboard]
[male voice]
هاواری ئەکرد کوا یاری نازدارم
مەگەر هێور ئەبمەوە بەدیدی یارم
ڕێگام نیشاندەن پێم بڵێن لە کوێیە
پەیامی خۆشەویستیم بۆ ئەو پێیە
[music solo Arabic guitar]
[male voice]
حەوت هەزار میلم بڕیوە لەوپێیە
گەر نیشانمی نەدەن کاولی ئەکەم
ئەم جێیە
لەبەردەمیا وەستام ووتم
ئەی گەردەلوول
بۆ وا تووڕەیت و مات مەلوولا
من ئەو کەسەم چیت ئەوێ لەمن
چ تاوانێکم کردوە وا تووڕەی لەمن
[music solo violin]
[male voice]
گەردەلوول هێور بۆیەوە
بوو بە شنەی شەماڵ
ئاسمان هێوەر بۆیەوە
بو بە سایەقەی ساماڵ
ئامێزی کردەوەو باوەشی پیاکردم
لەبەرچاوی ئەوخەڵکە سەمای لەگەڵ کردم
[music solo override guitar]
[male voice]
چاوی بڕیە چاوەکانم و بەدەنگێکی نەرم
ووتی من هەناسەی گەرمی یارتم
هاتووم بتبینم و لەئامێزت بگرم
ئاگری خۆشەویستی هێنامیە ئێرە
بەوسەڵەی دڵم ووتی وا لێرە
[music solo saxophone]
[female voice]
کەی دێیتەوە بۆ لام پێویستم بەتۆیە
مەزانە دەورم پڕە، رۆحم هەر نامۆیە
[deep male voice]
ووتم وامەزانە کەوتوومەتە ئەم دوورە ووڵاتە
بەخوا دڵ و ڕۆحم هەمیشە لەلاتە
هەمیشە لەلاتە
[music solo]